نیسان 17, 2023 12:01 Asia/Tehran
  • گەشتەکەی «مەحمود عەباس» بۆ عەرەبستان هاوکات لەگەڵ گەییشتنی شاندەکەی حەماس بۆ ڕیاز

سەرچاوەیەکی سەر بە پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین باسی گەشتی «مەحمود عەباس» هاوکات لەگەڵ گەییشتنی شاندێکی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین "حەماس" بۆ ڕیازی کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی سپۆتنیک؛سەرچاوەیەکی سەر پێکھاتەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند: «مەحمود عەباس» سەرۆکی ئەم پێکھاتەیە بۆ دیداری «مەلیک سەلمان»ی پاشای عەرەبستان سەردانی ڕیازی کردووە.

ئەم سەفەرە لە کاتێکدا ئەنجامی گرتووە کە دوێنێ (یەکشەممە) شاندێکی بزوتنەوەی حەماس داگری «ئیسماعیل هەنیە» سەرۆکی ئەم بزوتنەوەیەو «خالید مەشعەل» سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسیی حەماس، گەیشتووەتە عەرەبستان.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە: لەم سەفەرەدا کە چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، شاندەکانی فەلەستین لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عەرەبستان کۆدەبنەوەو باس لە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی فەلەستین دەکەن.

ئەمە یەکەم سەردانی شاندی حەماسە بۆ عەرەبستان دوای نزیکەی ١٥ ساڵ پەیوەندیی ساردوسڕی نێوانیان.

سەرپەیڤ