نیسان 24, 2023 15:56 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن وتووێژی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا زایونییەکەی ڕەت کردەوە

دوابەدوای دەستبەسەرکرانی چەند هاووڵاتییەکی ئۆردۆنی لە لایەن سوپای زایۆنیستەوە، وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن پەیوەندیی تەلەفۆنیی هاوتا زایۆنیستییەکەی ڕەتکردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلێکیان دەستگیر کردووە کە لە ئۆردۆنەوە بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەڕۆییشتن.

سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە ئەو کەسانە چەک و زێڕیان پێ بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «کانی» زایۆنیستی؛ دوابەدوای ئەم کارەی ڕژێمی زایۆنیستی و ئاڵۆزییەکانی نێوان عەممان و تەلەبیب، «ئەیمەن سەفەدی» وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ئامادە نەبوو وەڵامی پەیوەندیی تەلەفۆنیی  هاوتا زایۆنیستییەکەی «ئێلی کۆهین» بداتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، زۆرێک له بەرپرسان و له نێویاندا هەندێ له نێوەندگران هەوڵیان دا یارمەتیی دامەزرانی پەیوەندیی تەلەفۆنی له نێوان وەزیری دەرەوەی ڕژێمی زایۆنی و هاوتا ئۆردۆییەکەی بدەن، بەڵام «ئەیمە سەفەدی» ئەو نێوەندگرییەی قبوڵ نەکرد.

دوابەدوای دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتییە ئۆردۆییە لەلایەن هێزە زایۆنیستەکانەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەکات.

سەرپەیڤ