کاتێک زایونییەکان بۆ خۆیان ئەرکی موسڵمانان بەجێ دێنن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i417402-کاتێک_زایونییەکان_بۆ_خۆیان_ئەرکی_موسڵمانان_بەجێ_دێنن
وا دیارە خەڵکی ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی ئەمساڵ ھێندێک درەنگ وەخۆیان کەوتوون و فریا نەکەوتوون لە ڕۆژی جیھانیی قودس دا ئاڵای ڕژێمە ساختەکەیان بسووتێنن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 27, 2023 14:31 Asia/Tehran
  • کاتێک زایونییەکان بۆ خۆیان ئەرکی موسڵمانان بەجێ دێنن

وا دیارە خەڵکی ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی ڕژێمی زایونی ئەمساڵ ھێندێک درەنگ وەخۆیان کەوتوون و فریا نەکەوتوون لە ڕۆژی جیھانیی قودس دا ئاڵای ڕژێمە ساختەکەیان بسووتێنن.

ئەوەی کە ئاڵای ڕژێمە ساختەکەی زایونی لە لایەن وڵاتانی ئیسلامی و جەماوەری موسڵمانەوە وەک ناڕەزامەندی دەربڕینێک بەرامبەر بەو دەیان ساڵ ستەمەی کە لە گەلی چەوساوەی فەلەستین کراوە، پارچەپارچە دەکرێت و دەسووتێندرێت شتێکی ئاساییە، بەڵام ئەوەی کە خودی ئەو خەڵکەش کە ڕژێمە ساختەکەی زایونی بانگەشەی لایەنگری و پێکھێنانی وڵاتیان بۆ دەکات، وەک نیشانەی ناڕەزامەندی دەربڕین ئاڵای ئەو ڕژێمە دەسووتێنن، ئەمە خۆی لە خۆی دا شتێکی ناوازەیە.

وا دیارە ئەمساڵ زایونییەکان فریا نەکەوتوون شان بە شانی موسڵمانان و لە کاتی دیاری کراوی ڕۆژی جیھانیی قودس دا ئاڵای ئەو ڕژێمە ساختەیە بسووتێنن و لە ئێستادا بە ھێندێک دواکەوتنەوە ئەو ئەرکەیان ڕاپەڕاندووە.

ئەمە وادەی پەروەردگارە کە ستەمکار بە دەستی ستەمکار لە نێو دەبات. پیرۆزە،

بە قەوڵی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی « ئێمە وادەیەکی ٢٥ ساڵەمان بۆ دانا بوون، بەڵام وادیارە خۆیان بە پەلەترن بۆ لەنێو چوون».