نیسان 28, 2023 22:36 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا»

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان کۆبووەوە و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی لوبنان، فەلەستین و ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستانی تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە وەڵامی بانگهێشتی هاوتا لوبنانییەکەی سەردانی بەیروتی کردووە، ڕۆژی ھەینی لەگەڵ «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان دیدار و وتووێژی کرد.

لەم دیدارەدا «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان ئێران و عەرەبستانیان لەمەڕ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کاریگەرییەکانی لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی لوبنان و بارودۆخی ئێستای فەلەستینیان تاوتوێ کرد.

لەم دیدارەکەدا«موجتەبا ئەمانی»،باڵوێزی ئێران لە بەیروت، «مەهدی شوشتەری» یاریدەدەری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆژئاوای ئاسیاو باکووری ئەفریقا، «عەلی ئەسغەر خاجی» ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری تایبەتیی سیاسیی و «محەمەد فەتحعەلی» جێگری کارگێڕی و دارایی وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزی پێشووی ئێران لە بەیروت ئامادە بوون.

سەرپەیڤ