May 05, 2023 18:54 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی یەمەن: عەرەبستان و ئیمارات پتر لە یەمەن پێویستیان بە ئاشتییە

سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند: یەمەن لە لێواری ئاشتییەک دایە، کە عەرەبستان و ئیمارات زیاتر لە سەنعا پێویستیان پێیەتی.

«عەبدولعەزیز بن حەبتور» سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن، جەختی لەوە کردەوە کە درێژەدان بە دۆخی نە ئاشتی و نە شەڕ جێگای قەبوڵی سەنعا نییەو دەستدرێژکاران دەبێ بە باشی ئاگاداری ئەم بابەتەو لێکەوتەکانی بن.

«بن حەبتور» وتیشی: یەمەن لە لێواری ئاشتییەک دایە، کە عەرەبستان و ئیمارات زیاتر لە سەنعا پێویستیان پێیەتی.

سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕاوێژکارانە لە عەدەنیش ڕایگەیاند: ناتوانین خۆمان بدەینە دەست ئەو بیرۆکەیەی کە دابڕان و جیابوونەوە چارەسەری قەیرانەکانە، چونکە زنجیرەیەک گرفت و کێشەی گەورە بۆ یەمەن دروست دەکات.

سەرپەیڤ