May 09, 2023 19:05 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی ئۆردۆن لەسەر پێویستیی ھەنگاوی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی

وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن، دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر کەرتی غەززە و هێرشی سەر شاری نابلوسی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی عەمۆنی ئوردن، «سەنان ئەلمەجالی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن ڕۆژی سێشەممە وێڕای مەحکوم کردنی دەسدرێژکاریی ڕژێمی زایۆنی لەدژی فەلەستینییەکان، جەختی کرد لە سەر پێویستیی هەنگاوی خێرای کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییانە و پشتگیری لە نەتەوەی فەلەستین.

«ئەلمەجالی» وتی: درێژەی دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر شوێنە پیرۆزە ئیسلامی و مەسیحییەکان لە قودس و هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر شارەکانی فەلەستین دەبێتە هۆی دروست بوونی توندوتیژیی بەربڵاو کە دیارە دەبێ  و هەمووان باجەکەی بدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن جەختی لەوەش کردەوە کە ئۆردۆن بەردەوامە لە بانگەوازو ڕێوشوێنەکانی بۆ ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەو دەستدرێژییە مەترسیدارانە و گەڕاندنەوەی ئارامی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی توندوتیژی.

سەرپەیڤ