May 10, 2023 18:53 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی پاشای عەرەبستان لە سەرۆک کۆماری سوریا

مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستان بانگهێشتی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆکی سوریای کرد بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرکردەکانی کۆمکاری عەرەب.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی چوارشەممە بە گێڕانەوە لە بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی سوریا، «سەلمان بن عەبدولعەزیز» بانگهێشتی «بەشار ئەسەد»ی کردووە بۆ بەشداریکردن لە سی و دووھەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب، کە بڕیارە ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە لە شاری جددە بەڕێوە بچێت.

بانگهێشتی فەرمیی پاشای عەرەبستان لەلایەن «نایف ئەلسدیری» باڵوێزی عەرەبستان لە ئۆردۆن پێشکەش بە سەرۆکی سوریا کرا.

«بەشار ئەسەد»یش لە دیدارەکەی لەگەڵ ئەلسدیری جەختی لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆکانی کۆمکاری عەرەب لە شاری جەددەی عەرەبستان دەبێتە هۆی بەهێزبوون و پەرەپێدانی هاوکارییەکانی وڵاتانی عەرەبی هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندیی نەتەوەکانیان.

بانگهێشتی پاشای عەرەبستان لە سەرۆک کۆماری سوریا دوای ئەوە دێت کە کۆمکاری عەرەبی لەم دواییانەدا لەپاش ١٢ ساڵ ،هەڵپەسێردرانی ئەندامێتیی سوریای لە کۆمکارەکەدا هەڵوەشاندەوە.

سەرپەیڤ