May 13, 2023 03:31 Asia/Tehran
  • نەسروڵڵا: ھەڵسەنگاندنەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ لێکدابڕینی خۆڕاگری شکستی هێناوە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند: ھەڵسەنگاندنەکانی دوژمنی زایۆنی بۆ لێکدابڕینی خۆڕاگری شکستی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فارس، «سەیید حەسەن نەسروڵڵا» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان، ئێوارەی ڕۆژی (هەینی)، لە وتارێکدا بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەی جیهادی «سەیید مستەفا بەدرەدین» (شەھید سەیید زولفەقاڕ)، وێڕای پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە بەر شەهیدبوونی ژمارەیەک لە فەرماندەکانی خۆڕاگری لە کەرتی غەززە وتی: هەرچەندە «بنیامین ناتانیاهۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی دەستدرێژیی ئێستای بۆ سەر فەلەستینییەکان دەستپێکرد، بەڵام ھەڵسەنگاندنەکانی ناتانیاهۆ لە مەڕ ئاژاوەنانەوە لە نێو هێزەکانی خۆڕاگری دا شکستی هێناوە.

سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە بێدەنگەلێکردنی جیهان سەبارەت بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی داخ و مەخابنب دەربڕی و وتیشی: ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشت دا پێشی بە ئیدانەکرانی ئیسرائیل گرت.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا» لە درێژەدا ، پاڵنەری ناتانیاهۆ بۆ دەستدرێژی لە ناوچە داگیرکراوەکانی بۆ بووژاندنەوەی دەسەڵاتی بەرپەرچدانەوە، دەربازبوون لە قەیرانی ناوخۆ، چاککردنەوەی کەلێن و هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانیی کابینەکەی و باشترکردنی دۆخی سیاسی و هەڵبژاردن گەڕاندەوەو ڕوونیشی کردەوە کە ، مەبەستی ناتانیاهۆ بە ئامانجگرتنی جیهاد و لێکدابڕینی گروپە فەلەستینییەکان و دروستکردنی ئاژاوە لە نێوان هێزە خۆڕاگرەکان بوو کە ھەڵبەت شکستی هێنا.

«سەیید حەسەن نەسروڵڵا»، لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا بۆ شی کردنەوەی پێشهاتەکانی سوریاش تیشکی خستەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و بانگهێشتکرانی «بەشار ئەسەد»ی، سەرۆک کۆماری سوریا بۆ لوتکەی عەرەبی و سەردانی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سوریاو ، ئەم پێشهاتانەی بە گرنگ و کاریگەر نرخاند.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا نەوت و گازی سوریا دەدزێت و بەردەوامە لە پێداگری لەسەر گەمارۆدانی سوریا، وتیشی: پێویستە پرسی پەنابەرانی سوریا بە ناردنی وەفدێک لە وەزیر و فەرماندە ئەمنییەکان بۆ دیمەشق چارەسەر بکرێت.

سەرپەیڤ