May 25, 2023 06:04 Asia/Tehran
  • سوڵتانی عومان ڕۆژی یەکشەممە دەگاتە ئێران

سوڵتانی عومان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "حەیسەم بن تاریق" سوڵتانی عومان یەکشەممەی داهاتوو سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، لە ڕاگەیەندراوی دیوانی سوڵتانیی عوماندا هاتووە: بە مەبەستی پتەوکردنی دۆستایەتیی نێوان سوڵتان نشینی عومان و کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە گرنگەکان و دراوسێیەتی باش و لە وەڵامی بانگهێشتی سەرۆک کۆماری ئێران، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» لە پشتی خوداوەند، سوڵتان گەشتێکی دوو ڕۆژەی بۆ ئێران دەبێت، کە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی مای ٢٠٢٣ دەست پێ دەکات.

بە پێی ئەم ڕاگەیەندراوە، سەردانەکەی سوڵتانی عومان بۆ ئێران لە ئاراستەی ڕاوێژو هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان بە مەبەستی پێداچوونەوە بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بارودۆخی نێودەوڵەتی و بەرەوپێشبردنی هاوکاریی نێوان دوو وڵات لە هەموو بوارەکان و ڕێگاکانی گەشەسە پێ دانی بە شێوەیەک کە خزمەتی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات، ئەنجام دەگرێت.

لەم گەشتەدا «هەیسەم بن تاریق» سوڵتانی عومان، شاندێکی پلە باڵا، لەوانە؛ «شەهاب بن تاریق ئەلسەعید» جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری بەرگری، «خالید بن هیلال ئالبوسەعیدی» وەزیری کاروباری سوڵتانی، سەرلەشکر«سوڵتان بن محەممەد ئالنوعمانی» وەزیری کۆشک، «بەدر بن حەمەد ئەلبوسەعیدی» وەزیری دەرەوە و کۆمەڵێکی دیکە یاوەری دەبن.

سەرپەیڤ