عەتوان: سیاسەتی تەلەبیب لەمەڕ هەڕەشەکردن لە ئێران بەردەوام شکستی هێناوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i418186-عەتوان_سیاسەتی_تەلەبیب_لەمەڕ_هەڕەشەکردن_لە_ئێران_بەردەوام_شکستی_هێناوە
سەرنووسەری ڕۆژنامەی "ڕای ئەلیەوم" جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی تەلەبیب بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران ماوەی ٢٠ ساڵە دووبارە دەبێتەوە و کەچی بەردەوامیش شکست دێنێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 25, 2023 18:28 Asia/Tehran
  • عەتوان: سیاسەتی تەلەبیب لەمەڕ هەڕەشەکردن لە ئێران بەردەوام شکستی هێناوە

سەرنووسەری ڕۆژنامەی "ڕای ئەلیەوم" جەختی لەوە کردەوە کە سیاسەتی تەلەبیب بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران ماوەی ٢٠ ساڵە دووبارە دەبێتەوە و کەچی بەردەوامیش شکست دێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، عەبدولباری عەتوان، شرۆڤەکاری بەناوبانگی جیهانی عەرەب و سەرنووسەری ڕۆژنامەی ئینتەرنێتیی "ڕای ئەلیەوم"، هۆکارەکانی زیادبوونی هەڕەشە زارەکییەکانی کابینەی تەلەبیب لە دژی ئێران بە ترس و شکست ھێنانی مەیدانی لە ھەمبەر ئێران وەسف دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەڕەشەکان وەک ٢٠ ساڵی ڕابردوو هیچ کاریگەرییەکیان لەسەر تاران و هاوپەیمانەکانی لە تەوەرەی خۆڕاگری دا نییە.

عەتوان لە درێژەدا وتی: مانۆڕە سەربازییەکانی هێزی زەمینیی بزوتنەوەی حزبوڵڵا لە باشووری لوبنان، لە نزیک سنوورەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو، دۆخێکی پڕلە دڵەڕاوکێی بێ وێنەی لە ڕیزەکانی ڕژێمی داگیرکەر و بەتایبەتی دامودەزگا سەربازییەکانیدا دروست کردووە.