حوزه‌یران 04, 2023 15:13 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا: ئەمریکا هەوڵی داگیرکردنی دوورگەکانی یەمەن دەدات

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن ڕایگەیاند: ئەمریکا بە تەمایە ھێزەکانی لە دوورگەو ناوچە ستراتیژییەکانی یەمەن مۆڵ بدات.

«عەلی ئەلقحوم» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە توییتێکدا نووسیویەتی: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ مۆڵدانی ھێزەکانی لە دوورگەکان و ناوچە ستراتیژییەکانی یەمەن دوای گۆڕینی هاوپەیمانییەکان لە ناوچەکە، شەڕی ئۆکرانیاو هەنگاوەکانی ئەم دواییەی چین پەرەی سەندووە، ئەمریکا لایەنی سەرەکی و تەوەرەییە لە دەستدرێژیی بۆ سەر یەمەن و پلانێکی ڕوونی هەیە بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە داڕشتی نەتەوەیی یەمەن و بە ئامانجگرتنی نیشتیمان پەروەران.

«ئەلقحوم» بە ئاماژەدان بەمەی کە ئەمڕۆ دوای ٨ ساڵ ، مەحاڵە ملکەچی ملھوڕایەتیی ئەمریکا و ئینگلتەرا بین، وتیشی: ھەر لە سەرەتاوە ئێستاشی لەگەڵدا بێ ، داوامان لە عەرەبستان کردووە لە ئاراستەی ئاشتی دا هەنگاو بنێت و لە ژێر کۆنترۆڵی ئەمریکا بێتە دەرەوە، چونکە دەرئەنجامەکانی ئاشتی یان شەڕ، هەموو ناوچەکە دەگرێتەوەو بێ گومان، سازش لەسەر دەستدرێژیکردنە سەر سەربەخۆیی لە بڕیاردان و سەروەریی نیشتمانیی وڵاتەکەمان ناکەین، چونکو ئەگەر پێملی وەھا شتێک بایەین ئەمریکییەکان و سعودییەکان لەگەڵماندا ڕێک دەکەوتن.

سەرپەیڤ