حوزه‌یران 22, 2023 10:08 Asia/Tehran

سەرچاوە هەواڵدەرییەکان وایان بڵاو کردووەتەوە،حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن و هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانیی سعودیە، تەرمی 64 لەشکرییان لە نێوان خۆیاندا ئاڵوگۆڕ کردووە.

لێژنەی سەربازیی سەر بە حکومەتی ڕزگاریی نیشتمانیی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ڕاستەوخۆی تەرم لە نێوان ڕیاز و سەنعا دوابەدوای ڕاوێژەکانی پێشوو لەژێر چاودێریی «یەحیا عەبدوڵڵا ڕەزامی» سەرۆکی لێژنەی سەربازیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا مسۆگەر کراوە.

بە پێی ئەم بەیاننامەیە، لە قۆناغی یەکەمدا ٦٤ تەرم لەوانە تەرمی ٥٨ کوژراوی یەمەنی و ٦ تەرمی سوپای عەرەبستان ئاڵوگۆڕ کراوە.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە کە لیژنەگەلێکی مەیدانیی پسپۆڕ  بۆ ڕێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی زیاتری تەرمەکان پێکھێنراون و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەنگاو و گرێبەستی زیاتر ڕەچاو دەکرێت.

سەرپەیڤ