تشرینی یه‌که‌م 24, 2023 20:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئوردۆن له هەڵوێستی یەکێتیی ئەورووپا له مەڕ ئیدانە نەکردنی قەڵاچۆی فەلەستینییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە ڕەخنەی گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی "رای ئەل یەوم"، ئەیمەن ئەلسەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردۆن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «جۆزێف بورێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند: بەردەوامیی بۆردومان و ئەوەی ئێستا لە غەززە ڕوودەدات، گەلێک پڕمەترسییە.

سەفەدی وتیشی: درێژەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان و شەڕی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین ئەو بڕوایە دروست دەکات کە ئەمە شەڕی ڕۆژئاوایە لە دژی عەرەبەکان و موسڵمانان.

هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە خەڵکی غەززە کە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە دەستی پێکرا، هێشتا بەردەوامەو تا ئێستا پێنج ھەزارو٨٧ فەلەستینی کە دووھەزارو٥٥ منداڵ وھەزارو١١٩ ژنیان تێدایە شەهید بوونە و پانزە ھەزارو٢٧٣ کەسیش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ