تشرینی یه‌که‌م 24, 2023 20:30 Asia/Tehran

ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێمان وایە ئێستا کاتێکی گونجاو نییە بۆ چەسپاندنی ئاگربڕ لە غەززە.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە «جۆن کربی» وێڕای پشتڕاست کردنەوەی هێرشەکانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ کوشتنی جەماوەری کەرتی غەززە ، بە کەناڵی جەزیرەی قەتەری ڕاگەیاند: تەلەبیب مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات و ڕێبەرانی بزووتنەوەی حەماس بکاتە ئامانج.

ناوبراو جارێکی دیکە جەختی لە پشتیوانیی واشێنگتۆن لە ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە و وتیشی: ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئیسرائیل و ھەوڵی ئەوەش دەدەین لەوە دڵنیابین ھەرچییەکی بۆ بەردەوام کردنی شەڕ پێویستە، لە بەردەستی دا بێت.

کربی شەوی سێ شەممە وتیشی: هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە دەبێت پاوەجێ و بەردەوام بن و ئەمەش ھەمان شتە کە ئێمە سوورین لەسەری. ئێمە بەردەوام کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی شوێنی گیراوان لە غەززە و ئازادکردنیان. دیارە پاراستنی چالاکییەکانی دەروازەی ڕەفح و ڕۆیشتنی هاوکاری بۆ غەززە بەبێ دەستوەردانی حەماسیش گرینگە.

سەرپەیڤ