تشرینی دووه‌م 01, 2023 19:01 Asia/Tehran

سەرۆک وەزیرانی یەمەن وتی: سەرباری دوور بوونمان لە بواری جوگرافیاییەوە لە فەلەستین، هیچ لەمپەرێک لە سەر ڕێگای یەمەن بەدی ناکەین بۆ بەشداری کردنمان لە شەڕی دژ بە ڕژێمی زایۆنی.

"عبدالعزیز بن حبتور" سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ڕزگاریدەری نیشتمانیی یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) بەشێکی جیانەکراوە لە خەڵکی فەلەستینە و نە ئەوان و  نە خۆڕاگری بە هیچ لەونێ بنەبڕ ناکرێن، وتیشی: گەڕاندنەوەی فەلەستین وەکوو وڵاتێکی دزراو بۆ خەڵکەکەی، بە خۆڕاگری لە هەموو ڕێگایەکەوە و بە هەموو ئامرازێک نەبێ، گەنجاو نابێ. "بن حەبتور" راشکاوانە ڕایگەیاند: ئێمە یەمەنییەکان بە تەواوەتی یەکدەنگین لەگەڵ خەڵکی غەززە و هەموو فەلەستین، باشووری لوبنان، جەولانی داگیرکراو و هەموو وڵاتانی عەرەبی.

شایانی باسە سوپای ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ درۆنێکی خۆتەقێنەرمان پێش گەیشتنە ناوچەی ئەیلاتی ئیسراییل خستە خوارەوە کە ئەگەری زۆرە لە یەمەنەوە نێردرابێت. لەم ئاراستەیەدا، "مهدی المشاط" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەنیش بە ئاماژە بەوەی کە ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی زۆر لە ئارادایە کە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی هەرچەشنە دەسدرێژییەکی زەوینیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە چالاکن، پێیشی داگرت: تا شکستهێنانی ڕژێمی زایۆنی شان بە شانی خەڵکی فەلەستین خەبات دەکەین. 

ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە کاتێکدا پێی ناوەتە بیست و پێنجەمین ڕۆژی خۆیەوە کە هەواڵەکان باس لە تووندتر بوونی پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچە ئاوەدانەکان، ناوەندە دەرمانییەکان و خوێندنگەکانی غەززە دەکەن و ئەم ناوچەیە لە زەوین، دەریا و ئاسمانەوە لە ژێر بۆردومانی چەکە بکوژەکانی ڕژێمی ئاپارتایدی تێلاڤیڤدایە و ئەوە لە کاتێکدایە کە کاربەدەستانی واشینگتۆن پشتیوانیی هەمەلایەنەی خۆیان لە ڕژێمی زایۆنی تەواو گەیاندۆتە ئەوپەڕی خۆی. 

سەرپەیڤ