تشرینی دووه‌م 04, 2023 18:30 Asia/Tehran

ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن رایگەیاند: ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵمەتە سەربازییەکانمان دژ بە ڕژێمی زایۆنی و هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکا نامانترسێنێ.

"محمد البخیتی" بە ئاماژە بە وتارەکەی ڕۆژی هەینیی سەید حەسەن نەسرووڵڵا سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە ڕووداوەکانی فەلەستین و غەززە وتی: وتارەکەی سەید حەسەن نەسرووڵا لەبارەی ئەم ڕووداوانە بوو و پێداگریش بوو لەسەر یاسایی بوونی ئەم شەڕەی کە ئێستا دەیکەین. بەخیتی پێی داگرت: ئێمە بەردەوام دەبین لە هەلڵمەتە سەربازییەکانمان بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی  و هەڕەشە و گوڕەشەی ئەمریکا هەرگیز ترس و تۆقان ناخاتە دڵی ئێمەوە. بەخیتی وتیشی: کاتێک کۆپاپۆڕەکانی ئەمریکا نزیک قەراخ ئاوەکانی یەمەن دەبنەوە، ئێمە خۆشحاڵ دەبین، لەبەر ئەوەی کە دەتوانین پەلاماریان بدەین.

سەرپەیڤ