سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران: بە هەموو تواناوە پشتیوانی لە میدیاکانی خۆڕاگری دەکەین
سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە پەیامێکدا لە بنکەکانی العباد و المنارهوە کە لە سنووری نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراودان، پێی داگرت لە سەر پێویستیی بەهێزترکرانی هاوکاری و یارمەتیدانی میدیاکانی خۆڕاگری و پشتیوانی کردنیان.
"پەیمان جبلی" هەروەها بە ئامادەبوونی لە ناوچە سەرسنوورییەکانی نێوان لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو لەگەڵ بنەماڵی پێنج شەهیدی ڕێگای قودس و هەرەها گرووپە هەواڵییەکانی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران دیداری کرد. لە دیداری بنەماڵی شەهیداندا دوکتۆر جبلی بە بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ڕێگای قودس و بنەماڵەکانیان وتی: هەروا کە ڕێبەری خۆڕاگریی لوبنان پێی داگرتبوو، کاتی بردنەوە و سەرکەوتوو بوونی ڕژێمی زایۆنی ئیتر بە سەرچووە. دوکتۆر جبلی بە ئاماژە بە سەرکەوتنە بێ وێنەکانی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا و هەروەها دەسکەوتە باشەکانی خەباتکارانی خۆڕاگری لە باشووری لوبنان جەختی کرد؛ ڕاستییەکانی گۆڕەپانەکە باس لەوە دەکەن کە نەوەی ئێستا تیاچوونی ئیسراییل بە چاوی خۆی دەبینێ. بنەماڵەی شەهیدانیش بە دەربڕێنی سپاس بەرامبەر پشتیوانی و داکۆکییەکانی کۆمار ئیسلامیی ئێران لە خۆڕاگریی دژ بە ئیسراییل، ڕێزیشیان گرت لە هاتنی سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بۆ سنووریی لوبنان و ئیسراییل و دیداری لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدان.
رستەی جوانی "ئێمە خەباتکار دەچێنین و شەهید بەرهەم دێنین" لە زمانی یەکێک لە باوکانی شەهیدانی ئەقسا، لە خاڵە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ئەم دیدارانە بوو.
دوکتۆر جبلی پاشان خۆی گەیاندە دەستە و گرووپە هەواڵییەکانی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە هێڵە سنوورییەکاندا و ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە هەوڵی بێوچانیان لە پێناو ڕووماڵ کردنی ورد و ڕێک، راستبێژانە و سات بە ساتی ڕووداەکانی شەڕ لە سنوورکانی نێوان باشووری لوبنان و فەلەستینی داگیرکراو.