تشرینی دووه‌م 11, 2023 16:19 Asia/Tehran
  • دە پیشنێاری ڕەئیسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی غەززە

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران دەپیشنێاری بۆ چارەسەرکرانی قەیرانی غەززە لەوان ڕاگرتنی بۆردمان، چوونەدەری زایۆنیەکان لەغەززە، ڕەفەح ،کرانەوەی بێ شەرت ومەرجی تێپەڕگەی سنووری ڕەفەح وناردانی کاروانەکانی هەڵگری کالووپەلی مرۆڤ دوستانە دابە دەستەوە

سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی بەیانی ئەمڕۆشەممە لە وتاردانی خویدا لەکۆبوونەوەی نائاسایی سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لەبارەی شەڕی غەززە لە ڕیاز ی عەرەبستانی سەعودی ڕایگەیاند: سڵاولەغەززە ومنداڵەکانی ، سڵاو لە فەلەستین وخوینە بەناحەق ڕژاوکانی، سڵاو لە خۆڕاگری سەربەرزی فەلەستین ولوبنان.

سەرۆک کۆمار بە ڕێزگرت لە عەرەبستانی سەعودی وەکوو میوانداری ئەم کۆوبوونەوەیە وتی: ئێمە ئەمڕۆ کۆبووینەتەوە کەلەبارەی یەکێ لە گرینگترین پرس ومەسەلەکانی جیهانی ئیسلام ویەکێ لە کارەساتبارترین جەنایەتەکانی مرۆڤی ، بڕیاری مێژوویی بدەین .

سەرۆک کۆماربە ڕاگەیاندنی ئەمەکە ەرلەهەمان سەرەتا لەوتووێژەکانمان لەگەڵ سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی جەختمان کرد کە ئەم کۆبوونەوەتە زووتر بەڕێوەبچێت وخۆزگا یەک مانگ لەمەوبەر بەڕێوەچووبا، دە پیشنێاری خۆی لەبارەی شەڕی غەززە هێنایە ئاراوە وڕایگەیاند: یەکەمین وخێراترین کاردەبێ ڕاگرتنی ژنوساید لە غەززە وکۆتایی دان بە پەلاماربۆ سەر نەخۆشخانە وفیرگە وقۆتابخانە وئۆردوگکان بێت . وتیشی: دوهەمین کار لاچوونی تۆکمە وتەواوی گەمارۆی مرۆڤی غەززە وکردنەوەی خێرا وبەبێ شەرت ومەرج وتێپەڕگەی سنووری ڕەفەح بە هاوکاری برایانی میسری بۆ ناردنی دەرمان وخۆراک بۆ غەززەیە.

ڕەئیسی چوونە دەری خێرای سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززەی وەکووسێهەمین پیشنێاری خۆی هێنایە ئاراوە ووتی: چوارەمین کار دەبێ بڕانی خێرای هەرجۆرە پێوەندی سیاسی وئابووری لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی لەلایەن وڵاتانی ئیسلامی بەتایبەت لەبەشی وزەدا بێت. وتی : لەپێنجەمین کاری وڵاتانی ئیسلامی دەبێ سوپای ڕژێمی زایۆنی وەکوو ڕێکخراوی ترۆریستی بناسیندرێت ولە کاروکردەی شەشە دەبێ دادگەی نێودەوڵەتی بۆ پیداچوونەوە بە جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە پێک بێت. وتیشی لەبارەی ڕێگەچارەی پاوەجیی چارەسەکرانی پرسی فەلەستین  : ڕێگەچارەی سەرەکی وپاوەجی هەرئەوەیە کە ئیمام خامنەیی ڕێبەری زانا وفەرزانەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێناویەتە ئراوە وئەمڕۆ لە ڕێکخراوی نەتەوەکان دا تۆمار کراوە ینی دامەزرانی حکۆمەتی فەلەستینی لەنەهرەوە هەتا بەحر بەپیی بنەمای دێموکراتیک هەر فەلەستینێک یەک دەنگ، چ مۆسلمان چ جوولەکە، چ مەسیحی.

ڕەئیسی ئاماژەی دایە ئەمەکە هەموو گیرەوکێشەکانی جیهانی ئیسلام لە پیناوی یەکیەتی ویەکدەنگی جیی چارە سەرکرانە وتی: پاڵپشتی بە هێزە وتوانا ودەسەڵاتی خودا ومتمانە کردن بە بارستاکانی جیهانی ئیسلام ڕێگەچارەی ڕزگاری ئۆمەتی ئیسلامیە .

 

 

سەرپەیڤ