ئەنساروڵڵا: بەبارمتەگیرانی بەلەمی ڕژیمی زایونی دەربڕی شێلگیریمانە بۆ چوونە نێو شەڕەوە
وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن پێداگری کرد کە بەبارمتەگرتنی بەلەمی ڕژیمی زایونی هەڵمەتێکە بۆ دەرخستنی شێلگیری هێزە چەکدارەکانی یەمەن بەئامانجی چوونە نێو شەڕی غەززە، بەئاراستەی پاڵپشتی لە خۆڕاگری فەلەستین.
محمد عەبدولسەلامی وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ڕاگرتنی بەلەمی ڕژیمی زایونی هەوڵێکی بەکردەوەیە کە شێلگیری هێزە چەکدارەکانمان بۆ چوونە نێو شەڕەکەی غەززە بەئامانجی پاڵپشتی خۆڕاگری لەو کەرتە دەسەلمێنێ.
عەبدولسەلام بەڕاشکاوی ڕایگەیاند کە هەرچەشنە هۆگریەک بۆ پەرەنەدان بەو شەڕە پەیوەندی هەیە بە ڕاگرتنی دەستدرێژکاریەکانی ئەو ڕژیمە لەو کەرتە.
وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن هەروەها ڕایگەیاند کە ئەرکی سەر شانی هەر مرۆڤێکی ئازادەیە لە سەرانسەری جیهان کە هەنگاو هەڵبگرێ بەئاراستەی ڕاگرتنی دەستدرێژکاری زایونیستەکان بۆسەر غەززە، چونکە دەرکردنی ڕاگەیاندراو لەجیهانێک دا کە هەر لە زمانی زۆرداری تێ دەگا هیچ کەڵکێکی نیە.
پێشتر هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەڕاگەیاندراوێک دا سەبارەت بە وردەکاریەکانی ئەو بەلەمە زایونیستیە لە دەریای سووری پێداگریان کردبوو کە سەرجەم بەلەمی زایونیستەکان و تەنانەت ئەو بەلەمانەش کە لەگەڵ ئەو ڕژیمە هەڵس و کەوت دەکەن دەکڕێنە ئامانجی ڕەوای هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە.