کاردانەوەکان بە شەهید بوونی ئەندامانی گرووپەهەواڵی ئەلمەیادین لە لوبنان
شەهید بوونی "فەرەح عومەر" پەیامنێری کەناڵی ئەلمەیادین و "ربیع المعماری" وێنەهەڵگری ئەم کەناڵە لە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گرووپەهەواڵی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین لە باشووری لوبنان، بەرەوڕووی کاردانەوەیەکی بەربڵاو بوویەوە.
دوکتۆر "ئەحمەد نەورووزی" جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامی سەرەخۆشییەکی نارد بۆ «غسان بن جدو» سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین بە بۆنەی شەهید بوونی دوو چالاکی بواری هەواڵی ئەم کەناڵە بە دەستی ڕژێمی زایۆنی و وتی: شەهید بوونی فەرەح عومەر و ربیع المعماری لە پەلاماری دڕندانەی زایۆنییەکان بۆ سەر باشووری لوبنان، پیرۆزبایی و سەرەخۆشی دەکەم و هاوسۆزیی خۆم لەگەڵ ئێوە و هەموو ئەو کەسانەی دەردەبڕم کە لە کەناڵی ئەلمەیادین چالاکی دەنوێنن. نەورووزی لە درێژەدا وتیشی: ئەم دوو ئازیزە چوونە ڕیزی کاروانی شەست شەهیدی پەیامنێر و هەروەها کاروانی هەموو ئەو شەهیدانەی کە لە دەستدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر کەرتی غەززە و لە ڕێگای قودسدا شەهید بوونە.
«غسان بن جدو» سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەلەڤزیۆنی ئەلمەیادین لە کاردانەوە بەو جەنایەتە وتی: تۆڵەکردنەوەکەی خۆڕاگری پاش شەهیدکرانی «فرح عمر» و «ربیع العماری» جێی شانازییە بۆ ئێمە.سەندیکای ڕۆژنامەوانانی عەرەبیش جەنایەتی زایۆنییەکان دژ بە هەواڵنێرانی کەناڵی ئەلمەیادینی بە جەنایەتێکی دیکە لە زنجیرەجەنایەتەکانی زایۆنییەکان دژ بە ڕۆژنامەوانان و میدیاکاران زانی.
نەجیب میقاتی سەرۆکوەزیرانی لوبنان، بزووتنەوەی فەتحی لوبنان، گرووپی حەشدی شەعبیی عێراق و حیزبی کەتایبی لوبنانیش لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی دژ بە میدیاکاران بەتایبەت کەناڵی ئەلمەیادین، ئەو جەنایەتانەیان بە نیشانەی پەتبڕینی زایۆنییەکان لەبەر شکستەکانیان زانی.