ڕێککەوتنی کۆبوونەوە هەرێمیەکەی کاپ ٢٨ سەبارەت بە ڕۆڵی سندووقی یارمەتی دانی وڵاتانی ڕوەو گەشە
نوێنەری وڵاتانی بەشدار لە کاپ بیستوهەشت ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی لەسەر دەستنیشانکردنی ڕێوشوێنی کار بۆ سندوقی یارمەتی گەیاندن بە وڵاتانی ڕوەو گەشە
نوێنەری وڵاتانی بەشدار لە کۆنفڕانسی گۆڕانکاری هەرێمایەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە دۆبەی "کاپ بیستوهەشت" ڕەزامەندی خۆیان دەربڕی لەسەر دەستنیشانکردنی ڕێوشوێنی کار بۆ سندوقی یارمەتی گەیاندن بە وڵاتانی ڕوەو گەشە کە زیانهەڵگرن لەبەرامبەر لێکەوتە نەشیاوەکانی گۆڕانکاری کەشوهەوایی.
ئەو سندوقە بۆماوەی چوارساڵی لەدوای وەگەڕخرانی لەژێر چاودێری بانکی جیهانی بەڕیوە دەچی.
ئیمارات ئاڵمانیاو ژاپۆن و وڵاتانی تریش تاکوو ئێستا بەڵێنیان داوە کە سەرجەم چوارسەدو بیست ملوێن دۆلار بدەنە ئەو سندوقە.
سوڵتان ئەحمەد جابری وەزیری پیشەسازی و تیکنۆلۆژیای پێشکەوتووی ئیماراتیش کە سەرۆکایەتی کۆنفڕانسی کاپی بیست و هەشتی لەئەستۆیە لەپرێس کۆنفڕانسەکەی دا ڕایگەیاند کە ئەو ڕێککەوتنە ڕێککەوتنێکی مێژوییەو وەدەست هاتنەکەی خاڵیکی وەرچەرخانی گرینگە بەتایبەت لە ڕۆژی یەکەمی ئەم کۆنفڕانسەدا.
ئەو کۆبوونەوە ساڵانەیە کە لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوەوە لە دۆبەی دەستی بەکار کردو نزیکەی حەفتا هەزار کەس بەشداریان تیاکردوە ، ئامانجی لێکدانەوەی ڕێککەوتنەکانی پێشووتر لەو پەیوەندیەدایە، هاوکات حکومەتەکانیش لەخۆئامادەکردنن بۆ وتووێژ سەبارەت بە ڕازی بوونیان بە سڕینەوەی بەرەبەرەی خەڵوزی بەردو نەوت و گازی سەرچاوەی گازی دی ئۆکسیدی کەربوون لە جیهان دا.