کانونی یه‌که‌م 02, 2023 13:30 Asia/Tehran

سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوەی گۆڕانکاریە هەرێمیەکان لە ئیمارت وریایی دا بەرامبەر بە لێکەوتە کارەساتبارەکانی ئەو گۆڕانکاریانە و وتی کە داهاتووی مرۆڤایەتی ناڕوونە.

ئانتۆنیۆگۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەمڕۆ هەینی لە کۆبوونەوەی گۆڕانکاریە هەرێمیەکان لە شاری دوبەی ئیمارت وتیشی: ئەو کۆبوونەوە پێویستە ببێتە ئاسۆیەکی ڕوون بۆ گۆڕانکاری کەشوهەواو هاوکات ڕوو لە سەرۆکی وڵاتانی بەشداربوونی ئەو کۆڕە ڕایگەیاند کە ئەو کۆبوونەوە بکەنە هیوایەکی نوێ بۆ داهاتوو.

گۆترێش وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕاگەیشتن بە دادپەروەری هەرێمایەتی و کەشوهەوا  زۆر وەدوا کەوتوە بەڕاشکاوی ڕایگەیاند دەکرێ بەربگیردرێ بە لەنێوچوونی ئەستێرەی زەوی و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بە بەڕێوەبردنی ئەو کۆبونەوە پێداگری دەکا لەسەر پاراستنی کەشوهەوای ژیانهەڵگرو لەهەمان کاتدا دەڵێ بەرهەمهێنانی بەردی خەڵووزو نەوت و گاز پێویستە بەخێرایی کەم ببێتەوە.

سەرپەیڤ