وشداری سەنعا؛ ئاوەکانی یەمەن دەبنە گۆڕستانی گەمییەکانی ڕژێمی زایۆنی
فەرماندەری هێزی بەرەڤانیی ساحلیی سوپای یەمەن وشداری دا؛ ئاوەکانی ئەم وڵاتە دەبنە گۆڕستانی گەمییەکانی ڕژێمی زایۆنی.
«محمدعلی القادری» فەرماندەری تیپی بەرەڤانیی کەناراویی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وشداری دا: ئاوەکانی ئەم وڵاتە دەبنە گۆڕستانی گەمییەکانی دوژمنی زایۆنی.
فەرماندەری تیپی بەرەڤانیی کەناراویی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە درێژەدا وتیشی: ئێمە وشداری خۆمان بۆ هەموو گەمییە ئیسراییلییەکان یان گەمییەکانی هاوپێوەند بە ئیسراییلەوە دووپات دەکەینەوە کە بێتوو وەڵامدەر نەبن بەرامبەر بەو پەیامی وشدارانە، بێ گومان دەبنە وەبەر پەلاماری هێزەکانی ئێمە دەکەن.
وشداری ئەم کاربەدەستە باڵای یەمەنە لە کاتێکدایە کە «یحیی سریع» وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕۆژی رابردوو باسی ئەوەی کرد کە بە مووشەک و درۆن دوو گەمیی ئیسراییلی لە بابولمەندەب پێکاوە و وتی: ئێمە هەر بەردەوام دەبین لە پێشگری بە تێپەڕینی گەمیی ئیسراییلی لە زەریای سوور و دەریای عەرەب هەتا ئەو کاتەی کە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر برایانی ئێمە لە غەززە کۆتایی دێت.