کانونی یه‌که‌م 07, 2023 16:30 Asia/Tehran

پەیامهێنەرانی ڕاستی ناوی کۆبوونەوەی هاوپشتی لەگەڵ پەیامنێران لە پێکدادانی باهۆزی ئەقسادا بوو کە لە بەیروتی پێتەختی لوبنان بەرپاکرا.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە هاوکات لەگەڵ دەستپێکی مانگی سێیەمی شەڕی باهۆزی ئەقسا لە کەرتی غەززەو باشووری لوبنان بەڕێوەچوو، کەسایەتییە میدیایی و سیاسی و دیپلۆماسییەکان و نوێنەرانی میدیاکانی پەیوەندیی گشتیی وڵاتانی پشتیوانی دۆزی فەڵەستین بەشدارییان کرد.

دوکتورئەحمەد نەورۆزی، سەرۆکی پێکهاتەی دەرەوەی سنووریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، لەم  کۆبوونەوەیەدا بە ئاماژەدان بەڕۆڵی خەڵکی غەززە لەشەڕی ڕاگەیاندن هاوتەریب لەگەڵ شەڕی سەربازی، وتی: لە کۆبوونەوەی کۆبوونەوەی پەیامهێنەرانی ڕاستی کە بە دەستپێشخەریی یەکێتیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان بەرپا کرا، ڕێز لە حەفتا و پێنج شەهیدی میدیا لە شەڕی باهۆزی ئەقسا لە کەرتی غەززە و باشووری لوبنان گیرا.

حوجەتولئیسلام عەلی کەریمیان، ئەمینداری گشتیی یەکیەتیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنە ئیسلامییەکانیش جەختی لە هەماهەنگیی نێوان میدیاکانی هاوئاراستەی دۆزی فەلەستین لە شەڕی بەردەوام لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی کردەوە و وتیشی : لەم کۆبوونەوەیەدا بڕیار درا دادگاییکردنی بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنی وەک تاوانباری جەنگی لە کۆڕ،کۆمەڵە مافەوانی و نێودەوڵەتییەکاندا بە جددیەوە پێ و شوێن بگیردرێت.

سەرپەیڤ