کانونی یه‌که‌م 12, 2023 13:26 Asia/Tehran
  • میدیا عیبریەکان: زیانی ئابووری بانگهێشتکرانی سەربازانی یەدەک  لە مێژووی ئیسرائیل بێ وێنەیە

میدیاعیبری زمانەکان زیانی ئابووری ڕژێمی زایۆنیستی لە بانگهێشتکرانی سەربازانی یەدەکی بیست ملیاردشیکل ولەمێژووی شەڕەکانی ئەم ڕژێمە بێ وێنە زانی

بەرئاوردی سەرەتایی وەزاڕەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی پیشانی دا کە خەرجی هێزە یەدەکەکانی سوپای ئەم ڕژێمە لە دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا لە ٧ی ئۆکتۆبرهەتا کۆتایی نوامبەری ڕابردوو زیاتر لە بیست ملیارد شیکل واتە پێنج پوینێت پێنج ملیارددۆڵار بووە، سەرباری زەرەروزیانی ڕاستەوخۆ کە کارتێکەری بووە لەسەر ئابووری وبازاڕی گشت ئیسرائیل لە سێبەری بەرزبوونەوەی نرخی بیکاری .لەحاڵێکدا کە دەسدرێژی سەربازی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە چووەتە واری شەست وحەوتەمین ڕۆژ، ڕۆژنامەی ئابووری عیبری زمانی" مارکر" لە ڕاپۆرت ولێکدانەوەی خۆی دەستی داوەتە لێکدانەوەی خەرجی هێزە یەدەکەکانی ڕژێمی زایۆنی ودەرەنجامی لەسەر بازاڕی کاری ئیسرائیل ونووسیی کە شوێنهاتەکانی لەسەر بودجەی گشتیی ئیسرائیلیش  کارتێکەری بووە ولە نوامبەری ڕابردوو بودجەی ئیسرائیل کۆرتهێنانی سێ پوینت چواری تۆمارکرد. بەسەرنجدان بەم بەرئاوردانە وڕاستیەکانی ئابووری ،وەزاڕەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی نیگەرانی خۆی لەبارەی خەرجی هێزەیەدەکەکان، زیانەکانی بازاڕی کار وڕادەی زیانەکانی ئابووری بەربڵاووبێ وێنە سەرچاوەگرتوو لە ڕاکێشانی ئەم هێزانە لە سوپا ڕاگەیاندووە. ئارلوزوروف وتی: ئەگەرشەڕلەبەرەی باکوورلەگەڵ لوبنان تەشەنا بستینێت وخیرایی شەڕەکان زۆرتربێت، هێزە یەدەکەکان تووشی ماندوویەتی وهێلاکی زۆردەبن. لەگەڵ دەسپێکرانی ئۆپراسیۆنی باهۆزی ئەقسا وڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی لەلایەن بنیامین نتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی ، کینسێت بە ڕاکیشانی ٣٥٠ هەزارسەرباز لەگەڵ هێزە یەدەکەکان ڕەزامەندی دەربڕی.  وەزاڕەتی دارایی ڕژێمی زایۆنی مەزەندەدەکات کە زیانی سەرچاوەگرتوو لە بانگهێشتی هێزە یەدەکەکان بە بەرهەم هێنانی ناوخۆیی ئەم ڕژێمە سەتی پەنجا زۆرتر لە خەرجی ڕاستەوخۆیە ، بەم مانایە کە ئابووری ئیسرائیل ڕۆژانە ٢٠٠ ملیۆن شێکل زۆرتر واتە پەنجاوچوارملیۆن دوڵارزیانی پێ دەگات.