کانونی یه‌که‌م 12, 2023 15:05 Asia/Tehran
  • یەحیاسەریع: گەمیی نوروێژی هەڵگری نەوت بۆ ڕژێمی زایۆنی مان دایەبەردەسڕێژ

سەرتیپ یەحیاسەریع وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن لە بەیاننامەیەکدا لە پەلاماری مۆشەکی بۆسەرگەمیی هەڵگری نەوتی نوروێژی کەبەرەو فەلەستینی داگیرکراو لەحەرەکەت دابوو، هەواڵی دا

سەرتیپ ئەحیاسەریع، وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ بیست ویەکی سەرماوەز لە پەلاماری مۆشەکی بۆسەر گەمیەکی هەڵگری نەوتی نوروێژی بە ناوی "ستریندا" لە دەریای سوور هەواڵی دا.

ناوبراو وتی: ئەم گەمیە بە مۆشەکێکی باش دراوەتە بەر دەسڕێژ وپەلاماری مۆشەکی بۆسەرئەم گەمیە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کەخزمەتکارانی گەمیەکە هیچ سەرنجیکیان نەدا بە هۆشداریدانەکان .

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لەسەروبەندی یارمەتی ،گەلی زۆڵملێکراوی فەلەستین کە کەوتوونەتە بەرقەڵاچووکاولکاریی وگەمارۆ لەغەززە ولەسەروبەندی لەبەیک بە داواکاری ئازادی خۆازانی یەمەنی وئۆمەتی ئیسلام ، هێزی دەریایی یەمەن لەهەڵمەتێکی تایبەت، گەمیی نوروێژی "سترایندا"ی کە بەبارەنەوت ئەچووبەرەوڕژێمی ئیسرائیل بەمۆشەکیکی دەریایی دایەبەرپەلامار ودەسڕێژ. لەکۆتایی ئەم بەیاننامەیەدا هاتووەکە ئەم پێشگیریە هەتا کاتێک بەردەوام دەبێت کە هەموو پیداویستی خەڵکی غەززە لەدەرمان وخۆراک بڕواتە ناو ئەم ناوچەیە.