کانونی یه‌که‌م 12, 2023 15:39 Asia/Tehran
  • سێ شەهیدلەپەلاماری فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی بۆجەنین

هێزەئیسرائیلیەکان دوای هاتنی لەناکاوبۆ شاری جەنین لە باکووری ڕۆخی خۆرئاوایی بۆڕوخاندن وکاول کردنی ماڵ وخانووی فەلەستینیەکان ، لەگەڵ گەنجانی فەلەستینی تێکەڵچوون وچوارفەلەستینیان لەپەلاماری فڕۆکەی بیفڕۆکەوان شەهیدکرد

هێزە ئاسایشتیە ئیسرائیلیەکان ، بەیانی ئەمڕۆسێشەممە گەڕەکی کۆنی شاری جەنین لە باکووری ڕۆخی خۆرئاواییان دایەبەر پەلاماری فڕؤکەی بێفڕۆکەوان،

 کەدوابەدوای ئەوە، چوارفەلەستینی شەهید ولانی کەم ٥ کەسی تر برینداربوون.وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا شەهیدکرانی سێ گەنجی فەلەستینی لەم پەلامارە یان پشت ڕاست کردەوەو وڕایگەیاسند کەئەم سێ شەهیدە بەیانی ئەمڕۆ گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانی دەوڵەتی "خەلیل سلێمان ".نەخۆشخانەی "ئیبن سینا" لەڕؤخی خۆرئاوایی یش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند بریندارێک گوێزراوەتەوە بۆئەم نەخۆشخانەیە کە کەوتبووەبەرگوللەی جەنگی وچەند پەڵاشەی لیی کەوتبوو.ژمارەیەک لە هێزەکانی خۆڕاگری فەلەستین بە کەڵک وەرگرتن لە بۆمبای دەستی وتەقەلەهێزەکانی رژێمی زایۆنی لەم پەلامارە بەربەرەکانیان کرد.