وەزاڕەتی تەندروستی غەززە: داگیرکەران پەلامارئەکەنە سەر نەخۆشخانەوکادێری پزیشکی
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لەکەرتی غەززە بەیانی سێشەممە هۆشداری دا کە هەمووتەختی ناو نەخۆشخانەکانی باشووری کەرتی غەززە پڕە، کە ئەمە بەمانای کارەساتێکی زۆرناخۆش ونابارە
وەزاڕەتی تەندروستی فەلەستین لە کەرتی غەززە بەیانی سێشەممە وتی: زایۆنیەکان پەلامار دەکەنە سەر نەخۆشخانە، کادێری پزیشکی ونزیک بە هەشت هەزاربریندار،کە پێویستیان بە نەشتەرگەری خێرا هەیە .سەرپەرەشتی ئەم وەزاڕەتخانەیە بەکەناڵی ئەلجەزیرەی وت: نزیک بە ٦٠٠ نەخۆش لەوان ٤١٣بریندارهەتاکۆئێستاکە لە تێپەڕگەی ڕەفەح بۆ چارەسەرکرانی پزیشکی نێردراون بۆ دەرەوەی کەرتی غەززە.ڕێکخراوەکانی فریاکەوتن ویارمەتی گەیاندنی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دۆخی غەززەی لەژێرکاریگەری پەلامارە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆناوچەناسەربازیەکانی بە" ئاخرالزمانی
" وەسف کرد ووتیان لەژێرکارتێکەری دۆخی ئێستاکە نێوەیەک لە حەشیمەتی دانیشتووی غەززە برسین وخەرجی تۆرەکەیەک ئارد لەژێر کارتێکەری شەڕ نرخەکەی بۆ ٩٥ دوڵاربەرزبووەتەوە.