کانونی یه‌که‌م 12, 2023 16:14 Asia/Tehran
  • ڕاپۆرتەکان باس لەڕوودانی کارەساتی ئاسایشتی لە دەریای سوورئەکەن

ئیدارەی ئۆپراسیۆنی تیجارەتی دەریایی بەریتانیا بەیانی سێشەممە وتی: ڕێکخراوەیەک کە خۆی بەهێزی دەریایی یەمەن ناساندووە، بە گەمیەک فەرمانی دا ڕێگای خۆی بەرەو بەندەرێک لەیەمەن بگۆرێت

ڕێکخراوی ئاسایشتی دەریایی بەریتانیا بەیانی سێشەممە هەواڵی دا لە وەرگرتنی ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕوودانی کارەساتێکی ئاسایشتی لە تەنگەی "باب المەندەب" لەدەریای سووری وتوێژینەوە لەبارەیەوە . هاوکات نڕێک لە سەرچاوەهەواڵگریەکانیش ڕاپۆرتیان دا کە گەمیەکی سەربە ڕژێمی زایۆنی لە باب المەندەب "لەنزیک لێوارەکانی یەمەن لەلایەن مۆشەکی دەیایی دراوەتە بەرپەلامار.

چەنددەقەدواتر ئیدارەی ئۆپراسیۆنی تیجارەتی دەریایی بەریتانیاوتی: ئاگرکەوتنەوە لە گەمیەک لە نزیک باب المەندەب ڕاپۆرت کراوە وبەگەمیەکانی تر ڕاسپێری دەکەین ئاگاداربن.ئەم ڕێکخراوەیە هەروەها وتی: ڕێکخراوێک کە خۆی بە هێزی دەریایی یەمەن دەناسینێت ، فەرمانی داوە بە گەمیەک کە ڕێگای خۆی بەرەو بەندەری یەمەن بگۆڕێت.ئێوارەی دوشەممەبوو کە کەناڵی ئەلجەزیرە هەواڵی دا کەهێزەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن جاڕێکی تر لە تێپەڕینی گەمیەک لەدەریای سوری بەرەو ڕژێمی زایۆنی پێشگیریان کرد.چەندڕۆژلەمەوبەر سەرتیپ یەحیاسەریع وتەبێژی هێزەچەکدارەکانی یەمەن هەواڵی دا کە ئەم وڵاتە ئیزن نادات هیچ بارێک بەرەو فەلەستینی داگیرکراو لە ئاوەکانی یەمەن تێپەڕێت، مەگەرئەوەکە هەڵگری دەرمان وخۆراک بێت بۆ خەڵکی غەززە.