کانونی یه‌که‌م 13, 2023 14:41 Asia/Tehran
  • دانپیدانانی تل ئابیب بە کوژرانی دەسەربازی زایۆنی لەغەززە

سوپای رژێمی زایۆنی ڕۆژی چوارشەممە دانی داناکە لەماوەی ٢٤کاتژمێری ڕابردوو، ١٠ سەربازی زایۆنی لە غەززە کوژراوان و٦کەسی تریشیان برینداربوونە

لەدرێژەی زیانەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی لەدەستدرێژی زەوینی بۆسەرکەرتی غەززە، تل ئابیب ئەمڕۆچوارشەممە لە کوژرانی ژمارەیەکی بەرچاو وجیی سەرنج لە سەربازانی خۆی هەواڵیدا. سوپای ڕژێمی زایۆنی لە بەیاننامەیەکدا دانی داناکە نزیک بە ساعەت ١٦:٣٠ڕۆژی سێشەممە سەربازانی ئەم ڕژێمە کە خەرێکی دەسدرێژی زەوینی بۆسەر گەڕەکی "ئەلشوجاعیە" لەشاری غەززەدابوون، کەوتنە بەردەسڕێژی هێزەکانی خۆڕاگری .

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی جروزاڵم پوست لەم بەیاننامەیەدا وتراوەکە داڕشتێک لە یەکەکانی ٥٣و٥١ی سوپای ڕژێمی زایۆنی داگری تیپی گۆلانی، وپرسنێلی ئەندازیاری بەنیازی ئەنجام دانی هەڵمەت لە بینایەکی تایبەت وناوچەکانی دەوروبەری دابوون کە درانەبەرتەقەی قورس وتەقینەوەی جۆربەجۆر.هەربەپیی نووسینی ئەم ڕۆژنامەیە بە لەبەرچاوگرتنی زیانی ڕۆژی ڕابردووی سوپای ڕژێمی زایۆنی، ژماری سەربازانی داگیرکەر کەلەکاتی دەسپێکرانی دەسدرێژی زەوینی لە کەرتی غەززە کوژراون، بۆ١١٥ کەس بەرزبووەتەوە.