کانونی یه‌که‌م 13, 2023 16:08 Asia/Tehran
  • هائارتس : ئیسرائیلیەکان لە نتانیاهۆ ماندوو بوونە

ڕؤژنامەیەکی چاپی فەلەستینی داگیرکراو نووسیی: بەپێی ئەوەکە زایۆنیەکان بەدەس سەرۆک وەزیرانی خۆیان ماندوو بوونە بەڵام ئەو هەروا دەسەڵاتی بەدەستەوەیە ولەشەڕی غەززە بۆ کەمپینی هەڵبژاردنەکان کەڵک وەردەگرێت

لەگەڵ پەرە سەندنی خۆپیشاندان وناڕەزایەتی دەربڕینی زایۆنیەکان لەدژی " بنیامین نتانیاهۆ "سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی لە بارەی درێژخایەن بوونی ڕەوتی ئازاد کرانی یەخسیران لە کەرتی غەززە، ڕۆژنامەیەکی چاپی فەلەستینی داگیرکراویش ڕەخنەی لەنتانیاهۆگرت.ڕۆژنامەی هائارتس" بەیانی چوارشەممە نووسی : ئیسرائیل لەشەڕ دایە ونتانیاهۆکەمپینی هەڵبژاردنەکانی هەمدیسانی خۆی دەسپێکردووە. نتانیاهۆ دوای دابەزینی پلەوپێگەی لەبیروڕاپرسیەکان، هیوادارەلە شوک وتۆڕەیی ئیسرائیلیەکان بۆ لابردنی نیازوپیداویستیەکانی هەڵبژاردەیی خۆ کەڵک وەربگرێت.