کانونی یه‌که‌م 16, 2023 12:30 Asia/Tehran

خەڵکی پارێزگەی سەعدەی باکوری یەمەن خۆپیشاندانێکی بەربڵاویان بەئاراستەی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین بەڕیوە برد.

خۆپیشاندەرە یەمەنیەکان ئەمڕۆ هەینی پێداگریان کرد لەسەر هاوپشتی بەتەواوی خۆیان لە خەڵک و خەباتگێڕانی فەلەستینی پاڵپشتیشیان کرد لە هەنگاوه کانی ئەرتەش بەئاراستەی بە رگرتن لە هاتووچۆی بەلەمەکان بەرەو بەندەرەکانی فەلەستینی داگیرکراو.

ئەو خۆپیشاندەرانە لە ڕاگەیاندراوەکەیان دا ڕایانگەیاند کە تاکاتێک کە دڕندەکاری ئەو زایونیستانە بەرامبەربە خەڵکی فەلەستین هەروا بەردەوام بێ کۆڵ نادەن و هاوکات پاڵپشتیشیان کرد لە بڕیاری ئەرتەشی یەمەن بۆ بەرگرتن لە هاتووچۆی بەلەمەکانی ڕژیمی زایونیستی بەرەو بەندەرەکانی خاکی داگیرکراو.

یەمەنیەکان ڕایانگەیاند کە بەنیازی دوژمنایەتی هیچ وڵاتێک جگە لە ڕژیمی زایونیستی نین و خوازیاری بەگرینگ زانینی وریایی دانەکانی ئەرتەشی وڵاتەکەیان بوون بەرامبەر بە بەلەمەکانی نێو دەریای سوورو کەنداوی عەدەن و هاوکات خوازیاری بایکۆت خستنەسەر کەلوپەلی بەرهەمی ئەمریکی و زایونیستی و کۆمپانیا هاوپەیمانەکانیانەوە بوون لەلایەن وڵاتانی ئیسلامیەوە.

سەرپەیڤ