خۆپیشاندانی بنەماڵەی یەخسیرانی ئیسرائیلی دوای بەهەڵە کوژرانی سێ یەخسیر
دوای ئەوەکە سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند سێ یەخسیری خۆی لە غەززە بە هەڵە کوشتووە بنەماڵەی یەخسیرەکانی تر خۆپێشاندانیان سازدا
دوای ئەوە کە سوپای ڕژێمی ئیسرائیل چەند ساعەت پیشووتر دانیان نا بەوەدا کە سێ یەخسیری خۆیان لە غەززە بە هەڵە کوشتووە بنەماڵەی یەخسیرەئیسرائیلیەکان خۆپێشاندانیان سازدا.
وتەبێژی سوپای ئیرائیل دوێنێ هەینی وتی کە سەربازانی ئەم ڕژێمە بە هەڵە سێ کەس لە یەخسیرەکانیان کەلەغەززە ڕادەگیردرین داوەتە بەر دەسڕێژ وکوشتوویانن. وتەبێژی سوپای ئیسرائیل وتی: لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی ڕەزمی لە شوجاعیە لە باکووری غەززە سوپا بە هەڵە سێ کەس لە دێلەکانی بۆ هەڕەشە کردن ناس کرد. لە ئەنجام دا هێزەکانی ئێمە بەرەوئەوان تەقەیان کرد وئەوانیان کوشت.پاش ئەمەیش نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو بەرئاوردەکان پێشان ئەدات کە ١٣٢ یەخسیری ئیسرائیلی هەروا لەن غەززە لەزیندان دان کەلەم ڕێژەیە ١١٢ کەسیان زیندووبن وبیست کەسیان کوژرا بیتن . بەپێی ڕاپۆرتی سی ئین ئین لەم ١٣٢کەسە ١١٣یان پیاو ١٩کەسیان ئافرەت ودوومنداڵی ژێر هەژدە ساڵ ودە کەسی بان ٧٥ ساڵ تەمەنن .بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لەڕۆژی
حەوتەمی ئۆکتۆبر پازدەی سەرماوەزلە وەڵام بە زیاتر لە حەوت دەیە داگیرکرانی فەلەستین ونزیک بە دوو دەیە گەمارۆی غەززە وزیندان ئەشکەنجەی هەزاران فەلەستینی ئۆپراسیۆنی بەناو"باهۆزی ئەقسا"یان دەسپێکرد.
چاوەڕوانی دەکرێت مردنی بەهەڵەی ئەم سێ یەخسیرە زەخت وگوشارخستنە سەر نتانیاهۆ ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پەرە پیبدات.