کانونی یه‌که‌م 16, 2023 12:51 Asia/Tehran
  • وەڵامی سەرسوڕهێنەرانەی واشنتۆن بە مردنی هەواڵنێران لە شەڕی غەززە

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشتی نیشتمانی ئەمریکا لە هەڵوێست گرتنی سەرسوڕهێنەرانە، دوای کوژرانی دەیان هەواڵنێرلە لایەن زایۆنیەکانەوە لە کەرتی غەززە بانگەشەی کرد کە شایەت وبەڵگەکان لەسەر وەبەردەسڕێژدرانی بە ئەنقەستی ئەوان لەلایەن زایۆنیەکانەوە لەئارادانیە

حکۆمەتی ئەمریکا بە تازەیی لە هەڵوێستگرتنێکدا ڕایگەیاندووە کە هیچ نیشانەیەک کەبسەلمینێت ڕژێمی زایۆنی بەشێوەی بەئەنقەست لەکەرتی غەززەهەواڵنێرەکانی داوەتە بەر دەسڕێژ ،لەئارادانیە.

ئەم هەڵوێستگرتنە تەنیا چەند چرکە دوای ئەوە ئەنجام  بووە کە بەتازەیی شایەتی کوژرانی هەواڵنێرێکی تر لە کەرتی غەززە بەدەس هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بووینە. مژارێک کە ژماری کوژراوانی  دەسووپێوەند وهێزە میدیاییەکان بە دەس سوپای ڕژێمی زایۆنی لەجەنگەی شەڕی غەززە ی گەیاندووە بە ٥٧ کەس. بەتازەیی "سامرئەبودقە "فیلم هەڵگری کەناڵی ئەلجەزیرەکە باوکی چوارمنداڵ بووە، لە باشووری کەرتی غەززە ولەشاری خان یونیس لە ڕەوتی پەلاماری فڕؤکەی بێفڕؤکەوانی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەر قوتابخانە ولە دۆخێکدا کەکەسانی سیڤیل تیدا پەنایان گرتبوو، کوژرا.