ڕژێمی زایۆنی فیلم هەڵگری کەناڵی" ئەلجەزیرەی شەهید کرد
کەناڵی ئەلجەزیرە ڕایگەیاندکە یەکێ لە فیلم هەڵگرانی ئەم کەناڵە لەپەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆسەرکەرتی غەززە لەحاڵێکدا شەهیدکراوە کە هێزەئیسرائیلیەکان ئیزنی فریاکەوتن وگوێزرانەوەیان بۆنەخۆشخانە نەداوە
"سامرئەبودقە" فیلم هەڵگری کەناڵی " ئەلجەزیرە"ئێوارەی ئەمڕؤ هەینی لە پەلاماری سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر قوتابخانەی "فەرحانە" لە باشووری کەرتی غەززە شەهید بووە. "سامرئەبودقە"لە پەلاماری فڕؤکەی بێفڕۆکەوانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆسەر خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە برینداردەبێت ونزیک بە شەش ساعەت لەبرینداربوونی لە قۆتابخانەی فەرحانە لەسەر عەرزکەوتبوو وهێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بە فریاکەوان ئیزنی نەدابوو بڕۆنە ناوقوتابخانەکە وبەفریای کەون .لەم پەلامارە هەروەها "ڤائیل ئەلدحدوح" هەواڵنێری کەناڵی ئەلجەزیرەیش لەکاتی فیلم گرتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی برینداربوو.کەنالی ئەلجەزیرە لەبەیاننامەیەکدا پەلاماری ئیسرائیل بۆسەر فیلم هەڵگروهەواڵنیری خۆی شەرمە زارکردووتی: هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر ئیزنی فریاکەوتن بە هەواڵنێر ووێنەگری ئەم کەناڵەی نەداوە.