شەهادەتی زیاترلە ٣٠٠ کەس لە کادێری پزیشکی ودەرمانی لەکاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە
کانونی یهکهم 18, 2023 15:23 Asia/Tehran
ڕژێمی زایۆنی لە کاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە هەتا ئێستاکە زیاتر لە ٣٠٠ کەس لەکادێری دەرمان وپزیشکیی شەهید کردووە
وتەبێژی مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند کە لە کاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە لە حەوتەمی ئۆکتۆبرپازدەی ڕەزبەرهەتا ئێستاکە زیاترلە ٣٠٠ کەس لەکادێری دەرمانی وپزیشکی شەهیدکراون. ڕژێمی زایۆنی شەوی ڕابردوو لە دەرێژەی بنپێکردنی یاساوڕێسای نێودەوڵەتی بە پەلاماری توپخانەیی بۆسەر نەخۆشخانەی منداڵانی ناسرلە خان یونس ژنێکیان شەهید کرد وژمارەیەکی ترلەفەلەستینیەکانیان بریندارکرد. هەرلەو حاڵەدا سەربازانی ڕژێمی داگیرکەرپەلاماریان کردەسەر کادێری پزیشکی لەنەخۆشخانەی کەماڵ عدوان لە غەززە. زایۆنیەکان هەتا ئێستاکە ژمارەیەکی زۆرپزیشک لەوان سەرۆکی نەخۆشخانەی شەفایان بەدێل گرتووە.