کانونی یه‌که‌م 18, 2023 16:38 Asia/Tehran
  •  پەدافەندی ئاسمانی سووریا لەگەڵ ئامانجەدۆژمنکارانەکان لەئاسمانی دەمیشق بەربەرەکانێ کرد

میدیا سووریەکان هەواڵیاندا کە پەدافەندی ئاسمانی ئەم وڵاتەلەگەڵ دەسدرێژی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرهەێمی ئاسمانی دەمیشق بەربەرەکانێ کردووە

میدیاسووریەکان ئێوارەی یەکشەممە هەواڵیان داکە پەدافەندی ئاسمانی ئەم وڵاتە لەگەڵ دەسدرێژی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆسەرهەرێمی ئاسمانی دەمیشق بەربەرەکانێ کردووە.

فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەشێوەی بەردەوام بە بەزاندنی هەرێمی ئاسمانی لوبنان یا لە ڕێگەی بەرزایە داگیرکراوەکانی جەولان بەرەو مەبەست گەلێک لە ڕؤژهەڵات وباکووری ڕۆژئاوای سووریا پەلاماری موشەکی ئەنجام ئەدەن . حکۆمەتی سووریازۆرجارڕایگەیاندووە ڕژێمی زایۆنی وهاوپەیمانە ناوچەیی وڕۆژئاواییەکانی لە گروپە تەکفیریە ترۆریستەکان کەلەگەڵ حکۆمەتی سووریاشەڕدەکەن، داکۆکی دەکەن. سوپای سووریا هەتا ئێستاکە زۆرجارباری چەکەمەنی وتەقەمەنی دروستکراوی فەلەستینی داگیرکراولە گروپە ترۆریستەکانی سەقامگیر لە سووریای دۆزێوەتەوە.