کانونی یه‌که‌م 18, 2023 17:09 Asia/Tehran
  • وتەبێژی ئەنسارۆڵڵا: تەنیا مەرجی ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنەکان، لابردنی گەمارۆکانی غەززەیە

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵلا وسەرۆکی شاندی وتوویژکاری حکۆمەتی سەنعاوتی کە دەریای سووربۆ هەموو گەمیەکان بێجگە ئەوگەمیانەی کە هاوپێوەندن بە ئسیرائیل، ئەمنە

"محەممەد عەبدولسەلام " وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵاوسەرۆکی شاندی وتووێژکاری حکۆمەتی ڕزگاریدەری نیشتمانی یەمەن" سەقامگیرلەسەنعا"دوێنێشەویەکشەممە بە کەناڵی ئەلمەسیرەی وت کە هەڵوێستی یەمەن لە هەمبەر خەڵکی غەززە هەلقوڵاولەبنەمائایینی ونیشتمانی وئەخلاقیەکانە.وتیشی: ئۆپراسیۆنی هێزەچەکدارە یەمەنیەکان کارتێکەری گەورەی داناوەلەسەر ئابووری ئیسرائیل وحکۆمەتی سەنعا هاوکات لەگەڵ وڵاتای چالاک وکارێگەر، لەبارەی لابردنی گەمارۆکان لە غەززە وڕاگرتنی پەلامارەکان بۆسەرئەم ناوچە ڕاوێژکاری دەکات. محەممەد عەبدولسەلام وتی : هەرکاروکردەیەک کە هێزەچەکدارەکانی یەمەن ئەنجامی ئەدەن هاوپێوەند بە لابردنی گەمارۆ وڕاگرتنی دەسدرێژکاری لەغەززەیە وئۆپراسیۆنەکانی ئێمە تەنیا بۆ، وەبەرپەلاماردرانی گەمیە ئیسرائیلیەکان وئەوگەمیانەیە کە بەرەو بەندەری ئەم ڕژێمە دەڕوون ، کەوایە پیداگری دەکەین کە دەریای سووربۆهەموو گەمیەکانی ناوچە ئەمنە ، بێجگە ئەوگەمیانەی کە بە جۆرێک هاوپێوەندن بە دۆژمنی زایۆنی.