کانونی یه‌که‌م 25, 2023 12:11 Asia/Tehran
  • نامەی گرینگی یەحیا سەنوارلەبارەی دۆخی شەڕوزەبرەقورسەکانی لە داگیرکەران، خۆڕاگری ناچێتە ژێرباری شەرت ومەرجی دۆژمن لەبارەی ئاگربڕ

یەحیاسەنوارڕێبەری حەماس لە کەرتی غەززە لەماوەی دوو ڕۆژی ئەم دواییە نامەیەکی گرینگ ودڕێژی بۆ سەرۆک وئەندامانی مەکتەب سیاسی ئەم بزوتنەوەیە ناردوتیدا ئاماژەی دایە دەستکەوتی گوردانەکانی قسام لەشەڕی بێ پیشێنەلەگەڵ سوپای ڕژێمی زایۆنی لەکەرتی غەززە وزەبرگەیاندن وزیانی قۆرس لەوان

سەرچاوە نزیکەکانی  حەماس پیداگریان کرد کە سەنوارلەم نامەیەدا وتوویەتی گوردانەکانی قسام لەڕەوتی پەلاماری زەوینی دوژمنی زایۆنی بۆسەرغەززە نزیک بە پێنج هەزارئەفسەرو سەربازی ئیسرائیلی داوەتە بەر دەسڕێژ کەیەک لەسێیان کوژراون ، یەک لەسێشیان برینداربوونە ویەک لەسێی تریشیان تووشی کەم ئەندامی هەمیشەیی بوونە. ناوبراو لە پێوەندی لەگەڵ ترۆمبیلە جەنگیەکانی دوژمنیش نووسیی کە ٧٥٠ ترۆمبیل بەشێوەی تۆکمە وتەواو لەناوبراون.نامەی سەنواربۆ ڕێبەرانی حەماس دوابەدوای پیشنێاری ڕژێمی زایۆنی بەم بزوتنەوەلەڕیگەی نێونجیگەرەمیسری وقەتەریەکان لە بارەی ئاگربڕی کاتیی لە غەززە نێردراوە. ئەمەلەحاڵێکدایە کە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە ئیتر هیچ هەواڵێک لە ئاگربڕی کاتیی تابێت بەڵکۆ مەبەستی ئەم بزوتنەوەیە ڕاگرتنی تۆکمە وتەواوی شەڕلەدژی غەززەیە.