بەرزبوونەوەی ژماری زیانە سەربازیەکانی ڕژێمی داگیرکەرلەکاتی دەسپێکرانی شەڕی غەززە گەیشتووەتە ٤٨٩کەس
کانونی یهکهم 25, 2023 13:57 Asia/Tehran
سوپای داگیرکەر بەیانی ئەمڕۆدوشەممە لە کوژرانی دووئەفسەر وبرینداربوونی سەربازێکی "حود"لەڕەوتی تیکەڵچوونە زەوینیەکان لە کەرتی غەززە هەواڵی دا
سەرچاوە عیبری زمانەکان بە گیڕانەوە لە سوپای ئیسرائیل شۆناسی ئەم دووسەربازەکوژراوەیان لە تیکەڵچوونەکانی باکووری کەرتی غەززەڕاگەیاند.یەکێ لەوان سیی ساڵیەتی وئەوی تر٢٠ساڵانە.
سوپای ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاند کە سەربازێکی تیپی "ناحال" لەڕەوتی تێکەڵچوونەکانی باکووری کەرتی غەززە بە توندی برینداربووە .بەژماردنی کوژراوانی ئەمڕۆ، ژماری سەربازان وئەفسەرانی ئیسرائیلی کەلەکاتی دەسپێکرانی شەڕلە غەززە گیانی خۆیانیان لە دەس داوە گەیشتووەتە ٤٨٩کەس کە ١٦٢کەسیان لەڕەوتی پەلاماروشەڕی زەوینی کوژراون .