کانونی یه‌که‌م 25, 2023 14:05 Asia/Tehran
  • پەلاماری موشەکی حزبۆڵڵا بۆسەردووشارۆچکەی زایۆنی

سەرچاوەهەواڵیەکانی ڕژێمی زایۆنی ئەمڕۆدوشەممە لەوەبەرپەلاماردانی دوو شارۆچکەی زایۆنی نشین لە باکووری فەلەستینی داگیرکراولەناوخاکی لوبنان هەواڵیان دا

میدیا زایۆنیەکان ڕایانگەیاندکە دوو شارۆچکەی زایۆنی نشینی" دوویو"و"متات" لەناوچەی ئەلجەلیلی داگیرکراو لە باشووری لوبنان بە موشەک وڕۆکێت دراونەتەبەرپەلامار. ئەنجومەنی باڵای شارۆچکە زایۆنی نشینەکان لەناوچەی ئەلجەلیل علیا لەباکووری فەلەستینی داگیرکراو یش دوێنێ یەکشەممە ڕایگەیاند کە بەهۆی بەردەوامکرانی پەلامارەکانی حزبۆڵڵا، هەموو ڕیگاکانی هاتووچووی شارۆچکەکانی زایۆنی نشین داخراوە.فڕؤکە شەڕکەرەکانی رژێمی زایۆنی یش ئەمڕۆپەلاماریان کردەسەر ناوچەگەلێک لە باشووری لوبنان.فڕؤکەکانی رژێمی زایۆنی دەوروبەری دوو شارۆچكەی " عیتائەلشەعب و"میس ئەلجبل" یان چەند جاربۆمباران کرد. تائێستاکە لەزیان وخەسارەشیمانەییەکانی ئەم پەلامارە ڕاپۆرتێک بڵاو نەکراوەتەوە.هەرلەوحاڵەدا حزبۆڵڵای لوبنان ڕۆژی شەممە دووی بەفرانباریش لە بەیاننامەی جیاجیا لە وەبەرپەلاماردرانی چەند ناوەندی سەربازی سوپای ڕژیمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو هەواڵی دا. حزبۆڵڵاڕایگەیاند: خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لەپشتیوانی کردن لە گەلی فەلەستین لەکەرتی غەززە ولەلاگری کردن لە خۆڕاگری دلیرانە وبوێرانەیان ، بنکەی سەربازی" بیازبلیدا" یان دایەبەر پەلامار وشوێنە بەرچاوەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆدرانەبەر تەقە.