ڤیدیۆی تازەی قسام لەوەبەرپەلاماردرانی سەربازانی زایۆنی لەغەززە
گوردانەکانی قسام ڤیدیۆیەکی حەوت دەقەییان لەوەبەرپەلاماردرانی هێزەداگیرکەرەزایۆنیەکان لە مێحوەری باکووری کەرتی غەززە وبەشێوەی تایبەت لەمێحوەری بەیت حانون وبەیت لاهیا بڵاوکردەوە
لەو ڤیدیۆیەدا بەش گەلێک لە چاودێری جمووجوڵی ،وەبەرپەلاماردرانی تەک ئەنگیۆوەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی ، وەبەرپەلاماردرانی شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی زایۆنی لەناوماڵێک بە کەڵک وەرگرتن لە موشەکی کونت وچەند فیلمی تر لە تێکەڵچوونەکانی ئەم دواییەی نێوان دوولایەن نیشان دراوە. لەخاڵەجیی سەرنجەکان لەم ڤیدیۆیەدا دەتوانین ئاماژەبکەین بە چاودێری چرکەیی جمووجووڵی سەربازانی زایۆنی لە ناوچەباکووریەکانی غەززە، جێبەجێ کردنی بووسەباشەکان وکەڵک وەرگرتنی باش لەبنەمای پەشوکاندن وغافڵگیرکردن.
لەماوەی ڕۆژەکانی ئەم دواییە زیان گەیاندنی ڕژێمی داگیرکەر لە کەرتی غەززە بەشێوەی بەرچاوپەرەی سەندووە ولاوازی سوپای رژێمی زایۆنی لە ناوچە باکووریەکانی کەرتی غەززە بە ئاشكرایی ڕوون ودیارە.