کانونی یه‌که‌م 30, 2023 09:30 Asia/Tehran

جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: دەیانەوێت قۆناغی سێیەمی پلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ جێبەجێ بکەن، بەڵام پێویستە ئەوە بزانن کە خۆڕاگری هەروەک ڕابردوو توانای پووچەڵکردنەوەی قۆناغی سێیەمی ئەم پلانەی هەیە.

شێخ نەعیم قاسم، جێگری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند: بەرخۆدان و ڕاوەستانی خۆڕاگری لە ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسادا ڕێگری دەکات لە جێبەجێکرانی پیلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ. ناوبراو لە ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی یەکێک لە شەهیدانی ڕێگای قودس وتیشی: دەورگێڕانی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق، یەمەن و ئێران و داکۆکییەکانی لە خۆڕاگریی لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا، یەکێک بوو لەو هۆکارە کاریگەرانەی کە ئەم پلانەی تووشی شکست کرد.

شێخ نەعیم قاسم لەم ڕێ و ڕەسمەدا وتی: ئەگەر بەرخۆدان و ڕاوەستانی خۆڕاگری لە شەڕەکەی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٦دا نەبووایە، قۆناغی یەکەمی پلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ جێبەجێ دەکرا. ئەگەر خۆڕاگری ساڵی ٢٠١١ بە هاوکاریی ئێران پشتیوانی سوریای نەکردبایە، قۆناغی دووەمی پلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ جێبەجێ دەکرا. ئێستایش دەیانەوێت قۆناغی سێیەمی پلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ جێبەجێ بکەن، بەڵام دەبێ ئەوە بزانن کە خۆڕاگری کە قۆناغی یەکەم و دووەمی پلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێی پووچەڵ کردەوە، توانای ئەوەی هەیە قۆناغی سێیەمی ئەم پلانەیش بەهەمان شێوە پووچەڵ بکاتەوە، لەبەر ئەوەی کە خۆڕاگریی یەکپارچە و یەکدەنگە و خاوەنی ڕووانگەیەکی یەکگرتوویە. دەورگێرانی خۆڕاگری لە لوبنان، عێراق، یەمەن و ئێران و داکۆکیی لایەنەکانی دیکە لەم بەرەیە و هەروەها جەهادی خەباتکاران و گەل و خۆڕاگریی فەلەستین، گەلێک کارتێکەر بووە لە پەکپێخستنی دوژمنی زایۆنی.

سەرپەیڤ