کانونی دوھەم 02, 2024 11:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن ڕایگەیاند کە ئەنجوومەنی ئاسایش، هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرت بەئاراستەی ڕاگرتنی شەڕەکەی غەزەو ڕواڵەتی سیستمی نێونەتەوەیی تووشبوو بە هەڵوێستی دووڕویانەی لەقاو دا.

"ئیمەن سەفدی" وەزیری دەرەوەی ئۆردۆن، وێڕای ڕەخنە لە ئەنجوومەنی ئاسایش، لەبەر بێ هەڵوێستیەکەی بەرامبەر بە کارەسات و دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی لە کەرتی غەزە  لە تویتێکدا نووسی: ڕژیمی زایونیستی لەساڵی دووهەزارو بیست و سێ دا دڕندەکاریەکی تۆقێنەری نێو شەڕی بەڕێوە برد، کەچی ئەنجوومەنی ئاسایشیش هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرت بەئاراستەی ڕاگرتنی شەڕەکەی غەزەو  ئەوەش ڕواڵەتی سیستمی نێونەتەوەیی تووش بوو بە هەڵوێستی دووڕویانەی لەقاو دا.

ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەی دا وتویەتی کە ئەمساڵی زایونیش هەرساڵی مەرگ دەبێ بێتوو پیلانی نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژیمە بۆ سووتاندنی غەزەو بڵێسەدارکردنی لێواری ڕۆژئاوقا لوبنان پووچەڵ نەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە شەوی ڕابردوو ژومارەیەک لە خەڵکی ئۆردۆن بەدژی پاڵپشتیەکانی ئەمریکا لە دڕندەکاری زایونیستەکان لەو کەرتە لەبەردەرکی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان بەڕیوە برد.

سەرپەیڤ