کانونی دوھەم 07, 2024 11:30 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان چەند بنکەیەکی چەکدارانی زایونیستی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراوو کردنە ئامانج و چەند کوژراوی لێکەوتەوە.

حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە خەباتگێڕانی خۆڕاگری ئیسلامی بنکەی "برکەڕێشا"یان بە تۆپخانە کردە ئامانج کە لەئاکامی دا ژومارەیەک داگیرکەر بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ درانە بەر هێرش.

حیزبوڵڵای لوبنان هاوکات ڕاشیگەیاند کە بنکەی جێگیربوونی هێزە داگیرکەرەکان لەدەوری پێگەی جەنگی زەهیرەیان بە مووشەکی برکان کردۆتە ئامانج زیانی گیانیان گەیاندۆتە ئەو داگیرکەرە زایونیستانە.

هەواڵنێری جەزیرەش ڕایگەیاند کە شەش مووشەک بەرەو بنکەی داگیرکەرانی زایونیست لە دەڤەری ناسراو بە "ئەسع جەلیل"لە باکوری خاکی داگیرکراو هاوێژراون.

لە ناوچەکەکانی کریات شەموونەو چەند دەڤەرێکی جەلیلی باڵاش ئاژیری مەترسی وەدەنگ هێنراوەو ڕۆژنامەی عیبری هائارێتس"یش ڕایگەیاند کە هەشت مووشەک لە باشووری لوبنانەوە هاوێژراونە شارۆچکەی کریات شەموونەی باکووری خاکی داگیرکراو.

سەرپەیڤ