کانونی دوھەم 09, 2024 08:50 Asia/Tehran

سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەری حیزبوڵڵای لوبنان لەمیانەی گوتارێک هەڵمەتی تووندی بە مووشەکی بۆسەر بنکەی میروون"ی ئەرتەشی ڕژیمی زایونیستی بە وڵامی دەسپێک زانی بە تیرۆری جێگری مەکتەبی سیاسی حەماس لە بەیرووت و وتیشی کە هێرشی نوێش بەڕیوەیە.

سەید هاشم سەفی ئەدین"ی سەرۆکی لیژنەی بەڕێوەبەری حیزبوڵڵای لوبنان لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە لە ڕاگەیاندراوەکەی خۆڕاگری دا وتراوە کە هێرشکرانە سەر بنکەی میروون"ی زایونیستەکا، وڵامێکی دەسپێک بوەو چەندین هەڵمەتی دیکەش وەک دژکردەوە بەرامبەر بە تیرۆرکرانی شێخ ساڵح عاروری و کرانە ئامانجی زاحیەی باشووری لوبنان بەڕێوەن، هەربۆیە با دوژمن چاوەڕێی ئەو وڵامانە بێ، چونکە وڵامدانەوە بەو کارەی دوژمن بۆ ئێمە ئەرکێکی سروشتی و ئایینی و پارێزهەڵنەگرو یەگجار پێویست بوو، چونکە ئێمە بۆ ئەوەی کە بەرگری لە وڵاتەکەمان بکەین سووک کردن و تێکشکاندنی دوژمنی زایونیست بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

ناوبراو سەبارەت بە بنکەی زایونیستی میروون و ئامانجی خۆڕاگری لە لێدانەکەشی وتی کە هۆکارەکەی ئەوە بوو کە ئەو بنکە شوێنی ڕێنوێنکاری فڕۆکە شەڕکەرەکان بوو هەر بەو هۆیەشەوە زاحیە بۆردومان کرا، هەربۆیە ئەو هەڵمەتە لەڕاستی دا هێرش بۆسەر هێزی ئاسمانی ئەو ڕژیمە بوو.

سەرپەیڤ