هێرشی مووشەکیی حیزبوڵڵا بۆ سەر بارەگاکانی ڕژێمی زایۆنی
میدیاکان ئێوارەی دوێنێ (دووشەممە) هەواڵی هێرشی موشەکیی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر چەند بنکە و بارەگای سەربازیی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراویان بڵاو کردەوە.
خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا بە ئیدانەکردنی تیرۆری فەرماندەرەکەی خۆی "وەسام حەسەن تەویل" لە پەلامارەکانی ڕۆژی دووشەممەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵا لە وەڵامی ئەم جەنایەتەدا: پێگەی سەربازیی زایۆنییەکانی بە ناوی "ڕۆیسات ئەلعەلەم" لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعادا مووشەکباران کردووە و زەبری قورسی لە زایۆنییەکان داوە. حیزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند: هێرشمان کردۆتەسەر مۆڵگە و شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی دوژمنی ئیسراییلی لە "شەتولا" هەڵکەوتوو لە نزیک سنووری لوبنان و ژمارێکی زۆرمان لێکوشتن و یان بریندار کردن. حزبوڵڵا لە بەیاننامەی سێیەمیدا ڕایگەیاند: "مۆڵگەی سەربازانی دوژمنی ئیسراییلمان لە دەوروبەری بنکەی جەلولعەلەم پێکاوە و لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا چەندین سەربازی زایۆنی کوژران و بریندار بوون".
حیزبوڵای لوبنان ڕاشیگەیاندووە که به مووشەکی بورکان بنکه ی ئەڕاهابی کوتاوە. دوای ئەم هێرشه میدیاکان وێنه و گرتەگەلێکیان بڵاو کردەوه که نیشانی دەدا بنکەی ئهراهب لەم هێرشەدا ئاگری تێبەربووە و له نێو بڵێسەی ئاگری هێرشه موشەکییەکەی حیزبوڵای لوبناندا دەسووتێ.