کانونی دوھەم 14, 2024 10:30 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ناڤگانی دەریاوانی ئەمریکاو ئینگلیز لەدوای گۆڕینی ستراتیژیەکەیان ئامانجی ڕەوای هێزەکانی یەمەن دەبێ.

محمد بەخیتی"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن، سەبارەت بە نوێترین ڕوداوەکانی پەیوەنددار بە دەستدرێژیەکانی ئینگلیزو ئەمریکا بۆسەر وڵاتەکەی وتی: سپاسی خودا دەکەین کە چوەینە نێو قۆناغی ڕوبەڕووبوونەوەی ڕاستەخۆ لەگەڵ ئەمریکاو ئینگلیزو پاڵپشتی یەمەن و لوبنان لە فەلەستین بۆتە هۆی شکانی سام و داڕمانی بانگەشەکانی ئەمریکا بوەو ئەوەتا ناوچەکە ڕوداوی گەورە بەخۆیەوە دەبینێ و حکومەتە ڕۆژئاوایەکانیش پێویستە خۆیان بۆ گۆڕانکاری جەماوەری لە داهاتوودا ئامادە بکەن.

ئەو کاربەدەستە باڵا یەمەنیە پێداگری کرد کە بێتوو سعوودیاو ئیمارات بەشێوەی ڕاستەوخۆ بێنە نێو هێڵی دەستدرێژی ناوەندە گرینگەکانی ئەوانیش دەکەینە ئامانج و بێلایەنی ڕواڵەتی سعودیا لەهەمبەر ئەو دەستدرێژکاریەی سەر یەمەن ئاکامی ترسە لە دژکردەوەی یەمەن و ناڤگانی دەریاوانی ئەمریکاو ئینگلیز ئامانجی ڕەوای هێزەکانی یەمەن دەبێ.

ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاند کە وڵاتەکەی لە خولی یەکەمی شەڕی لەگەڵ ئەمریکاو ئینگلیز براوەی شەڕی ڕەشتخوازی بوو چونکە یاسای شەر لەلایەن دەریای سوورەوە داسەپاوە، بەڵام ئێمەش دەتوانین ڕیوشوێنی نوێێ شەڕ داسەپێنین. 

سەرپەیڤ