کانونی دوھەم 14, 2024 11:00 Asia/Tehran

حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەئێوارەی دوێنێ لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە چەندین هەڵمەت و هێرشی کردۆتە سەر بنکەو کۆگەی چەکدارانی زایونیست لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی باکووری فەلەستینی داگیرکراو.

حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیاندراوێک داو لەو پەیوەندیەدا ڕایگەیاند کە، جیهادگەرانی خۆڕاگری ئیسلامی لوبنان بەچەکی شیاو بنکەی مالکیەی ڕژیمی داگیرکەریان کردە ئامانج کە بوە هۆی کوژڕانی چەند چەکدارێکیان و بنکەی حانیتای زایونیستەکانیشمان هەر بەچەکی شیاو کردە ئامانج و ئامانجە مەبەستەکانمان بەوردی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ کوتاوە،حیزبوڵڵا هەروەها ڕاشیگەیاند کە کۆگەی چەکدارانی ئەو ڕژیمەی لەنزیک بنکەی منارە کردۆتە ئامانج.

ئەو بزڤە خۆڕاگری لە ڕاگەیاندراوێکی دیکەشی دا ڕایگەیاند کە خەباتگێرەکانی هێرشیان کردۆتە سەر بنکەی عاسی زایونیستەکان و بەچەکی شیاو بۆردومانیان کردوە.

مەیادینیش ڕایگەیاند کە چەند هەڵمەتی بەمووشەک لە خاکی لوبنانەو کراونە سەر بنکەیەکی جەنگی ئەو ڕژیمە لە کێڵگە داگیرکراوەکانی شەبعا.

سەرپەیڤ