ئەنساروڵا: هەڵمەتەکانی یەمەن هەروا بەردەوام دەبن. بەرامبەر بەهیچ دەستدرێکاریەک بێدەنگ نابین
وتەبێژەکەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە تاکاتی ڕاگیرانی دەستدرێژکاریەکانی رژیمی زایونیستی بۆسەر غەزە، هێرشەکانی یەمەن بۆسەر کەشتیەکانی ڕژیمی ئیسڕائیل و ئەو کەشتیانەی کەبەرەو فەلەستینی داگیرکراو بەڕیوەن هەروا بەردەوام دەبێ، داواشی لەسەرجەم وڵاتان کرد کە بە قسەی واشینگتۆن هەڵنەخەڵەتێن.
محمد عەبدولسەلام"ی وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەمریکا لەهەوڵ دایە کە خەڵکی جیهان سەبارەت بە ڕوداوەکانی دەریای سوور چەواشە بکاو هەوڵ دەدا بۆ پێکهێنانی قەیرانێکی نێودەوڵەتی و داسەپاندنی لێکەوتەکانی بەسەر خەڵکی یەمەن دا.
وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە ئێمە لەبەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئەمریکادا پێداگری دەکەین کە بەئاراستەی پاڵپشتی لە خەڵکی فەلەستین و زەخت خستنە سەر ڕژیمی زایونیستی بۆ ڕاگیرانی دەستدرێژکاری دڕندەکارانەو فاشیستیەکەی لەکەرتی غەزە هەڵمەتەکانی یەمەن بۆسەر کەشتیە ئیسڕائیلی و بەرەو خاکی داگیرکراو هەروا بەردەوام دەبێ.
ئەو کاربەدەستەی ئەنساروڵڵا هاوکات داواشی لەسەرجەم وڵاتان کرد کە لە هەڵوێستی یەمەن دڵنیا بن و بەقسەی ئەمریکا هەڵنەخەڵەتێن و پێداگریشی کرد کە ئەمریکاش مافی ئەوەی نیە بە پێکهێنانی قەیرانی نێودەوڵەتی خۆیان بێ ئەرک نەکەن بەرامبەر بە دەستدرێکاریەکانی ئەو ڕژیمەو پێویستە ئەو دەستدرێژکاریانە ڕابگرن.